به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی كچێكی لاوی به‌ندكراو به‌ناوی “سه‌مانه فه‌تحی” نادیاره و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون و داوای یارمه‌تی له ڕێكخراوه نێونه‌توه‌یه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌مانه فه‌تحی” له ڕێكه‌وتی ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری ورمێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. جیگای ئاماژه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كچه‌كه‌یان بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.