کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاری چاره‌نووسی “فه‌ریبا زه‌ندكریمی” له‌ زیندانی سنه‌

نادیاری چاره‌نووسی فه‌ریبا زه‌ندكریمی له‌ زیندانی سنه‌ 2

سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌وتوو به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “فه‌ریبا زه‌ندكه‌ریمی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان، چاره‌نووسی ئه‌و چالاكه‌ سنفیه‌ هێشتا ناڕوون و نادیاره‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، “فەریبا زەندکەریمی” پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرا. هێزە ئەمنیەتیەکان پاش دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکە سنفییە هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و بەشێک لە کەرەستە شه‌خسیه‌كه‌یان لەگەڵ خۆیان بردووە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “فه‌ریبا زه‌ندكه‌ریمی” له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.