به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و به دوای به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنی سه‌رانسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕاگوێزی زیندانی مه‌ریوان كراوه و پاش چه‌ند كاتژمێرێك دووباره له‌وێوه بۆ شوێنێبكی نادیار ڕاگوێزراوه. جێی ئاماژه‌یه كه به دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاری مه‌ریوان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاوی ناڕه‌زایه‌تییان بۆ مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری ده‌ستبه‌جی ئازادی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” بوون.