سێ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ناوه‌كانی “سه‌ید خالید حسێنی”، “گه‌شین سه‌عید” و “نازیلا مه‌عرووفیان” نادیاره و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌ید خالید حسێنی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌رزاندنی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان و له ئه‌ندامانی كه‌مپه‌ینی “نا بۆ ئێعدام” كه ڕۆژی ٣٠ مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، چاره‌نووسی نادیاره، هه‌روه‌ها “گه‌شین سه‌عیدی” چالاكی مه‌ده‌نی و په‌ره‌ستاری خه‌ڵكی شاری سنه كه له نه‌خۆشخانه‌ی “فیرووزگهری” تاران كاری ده‌كرد، پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه چاره‌نووسی نادیاره و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ستدا نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “نازیلا مه‌عرووفیان” كه وتوووێژهكهی له‌گه‌ڵ باوكی “مه‌هسا ئه‌مینی” بڵاوكردبۆو، ڕۆژی ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌شاری تاران و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگێزراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی دا نییه.