له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم سێ هاووڵاتی دیكه‌یان له شاره‌كانی دێهلۆڕان و مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا ئه‌م كاته بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاوژینی خه‌ڵكی دێهلۆڕانی سه‌ر به ئوستانی ئیلام به‌ناوه‌كانی “عه‌زیم یادگار” و “سه‌فوورا مه‌له‌كی” له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به‌ناوی “ئاروین نی‌ك په‌ی” پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه بێ سه‌روشوێن كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاه‌رنووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.