له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی له شاره‌كانی كه‌ره‌ج، سنه و شاری كورد له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵیان به‌ناوی “نیلووفه‌ر موهه‌ندس” كه به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م زیندانی كه‌ره‌ج مانی گرتبوو ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه، هه‌روه‌ها لاوێكی خه‌ڵكی گوندی ته‌نگیسه‌ری سه‌ر به شاری سنه به‌ناوی “فه‌رهاد مه‌له‌كی” كه له ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندرابوو چاره‌نووسی نادیاره و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا ئه‌م كاته بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارێكی زانكۆی شاری كورد به‌ناوی “سه‌درا حه‌یده‌ری گه‌ندومكاری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.