به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی دكتۆر “سه‌لاحه‌دین ئه‌حمه‌دی” شارۆمه‌ندی به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ناڕوون و نادیاره.
دكتۆر “سه‌لاحه‌دین ئه‌حمه‌دی” له ڕێكه‌وتی ٣١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ هاوڕێ له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی به ناوی “سوله‌یمان جاوید” له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دوو ڕۆژ “سوله‌یمان” ئازاد كرا به‌ڵام چاره‌نووسی “سه‌لاحه‌دین ئه‌حمه‌دی” به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. ناوبراو خێزاندار و پێشینه‌ی نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و به‌رپرسانی زیندان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌شیان كردووه.