“سامان میره‌كی” ئه‌ندامی گرووپی شاخوانی و ژینگه‌پارێزی “نه‌كرۆز” و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له شاری سنه، پاش تێپه‌ڕبوونی ٨ ڕۆژ، هێشتا چاره‌نووسی ناڕوون و نادیاره و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستا نییه.
به پێی زانیارییه‌كان، “سامان میره‌كی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی یه‌كێك له ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان كراوه و له‌و كاته‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستا نییه.