به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی دوو لاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ناوه‌كانی “شێركۆ ڕه‌وشه‌نی” خه‌ڵكی مه‌ریوان و “كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی” خه‌ڵكی سنه وێڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان دا ناڕوون و نادیاره.
جێگای ئاماژه‌یه كه “شێركۆ ڕه‌وشه‌نی” كرێكاری لووله‌كه‌شی و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانه كه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی سنه كرابوو. ناوبراو له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیدا چه‌ند جار به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. هه‌روه‌ها “كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و دانیشتووی شاری سنه له ڕێكه‌وتی ٧ی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دوور مانگ ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه، ڕاگوێزی زیندانی سنه كراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.