کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

نادیاری چاره‌نووسی دووهاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی پاوه‌ و سه‌قز

دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خەڵکی پاوە و سه‌قز بە ناوه‌كانی “سۆران مەحموودی” و “محه‌ممه‌د سه‌لیمی”، پاش سێ حه‌فته‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، چارەنووسیان نادیارە و هیچ جۆره‌ زانیارییه‌كه‌ له‌سه‌ر هۆكار و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ له‌به‌رده‌ستا نییه‌.

بە پێی زانیارییه‌كان، “سۆران مه‌حموودی” ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی مانگی ڕێبەندانی ئه‌مساڵ لە سێ ڕێیانی قازانچی کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و “محه‌ممه‌د سه‌لیمی” له‌ ڕێكه‌وتی ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان له‌ شاری سه‌قز له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردانیان بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی پاوه‌ و سه‌قز، هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی ڕووڵه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

دیداری ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مۆعه‌لیمانی به‌ندكراوی مه‌ریوان

komalah

كوژران و برینداربوونی ٢١ كه‌س له‌ دوو ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

کوژرانی ژنێک بە دەستی هاوسه‌ره‌كه‌ی لە شاری سنە

komalah

گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌

komalah

له‌ناوچوونی جه‌نگه‌ڵه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی بڕین و قاچاخی دارستانه‌كان

komalah