به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، لاوێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری پیرانشار به‌ناوی “وه‌فا ڕه‌سووڵی ئازه‌ر” وێڕای تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانیدا، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “وه‌فا ڕه‌سووڵی ئازه‌ر” له‌كاتی به‌ندكرانیدا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و زیان به چه‌ند ئه‌ندامی جه‌سته‌ی گه‌یشتووه. ناوبراو له دادگایه‌كی فرمایشی له شاری ورمێ به تۆمه‌تی “هێرشكردنه سه‌ر ماڵی ئه‌ندامانی سپای پاسداران” محاكمه و دواتر بۆ زیندانی نه‌غده گوازراوه‌ته‌وه.