به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “فریشته حسێنی” پاش تێپه‌ربوونی نزیك به یه‌ك مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، چاره‌نووسی هه‌روا به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فریشته حسێنی” له كۆتاییه‌كانی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری بۆكان به‌بێ هۆكار ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا، ناوبراو له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له مافی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.