“سۆما عەلیزادە” هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێوه بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوو، چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە.
بهپێی زانیارییهكان، ئەو بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ئهمساڵ دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی زیندانهوه درابووە بەر لێدان و ئهشكهنجه بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایهوه و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە. “سۆما عەلیزادە” ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ئهمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.