کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاری چاره‌نووسی برا و خۆشكێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری مه‌ریوان

نادیاری چاره‌نووسی برا و خۆشكێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری مه‌ریوان 1

“پشتیوان و ئه‌سرین ئه‌فسه‌ر” برا و خۆشكی خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “پشتیوان ئه‌فسه‌ر” مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ و “ئه‌سرین ئه‌فسه‌ر” ڕۆژی ٢٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری به‌ندكران و چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌، به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی مه‌ریوان بێ ئاكام بووه‌ و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیانن.