کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاری چاره‌نووسی “ئومێد شامحەمەدی” موعه‌لیمی به‌ندكراو خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی هاوئاهه‌نگی ڕێکخراوەکانی موعه‌لیمانی ئێران و کوردستان،ئومێد شامحەمەدی، موعه‌لیمی دەستبەسەرکراوى خه‌ڵكی شاری دیواندەرە، کە زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر کراوە، لە پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌شكراوه‌ و چاره‌نووسی نادیاره‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیاری ماوه‌ی دەستبەسەربوونیئومێد شامحەمەدیبۆ سێیەم جار لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنه‌وه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌ و لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و له‌ چاوپێكه‌وتن  له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌شی بێبه‌شكراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ى مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دیوانده‌ره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی سێ كه‌س له‌ گیانبه‌ختكردووانی شاری سونقوڕ

komalah

نادیاری چاره‌نووسی چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ “موزه‌فه‌ر ساڵحنیا”

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار کەس لە نوێنەرانی بازاڕیانی نەغەدە

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی برینداره‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی خۆی

komalah

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گیانه‌بختكردووانی ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری بۆ ١٨٢ كه‌س

komalah

خۆپێشاندانی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌وڵاتی شیلی

komalah