بنه‌ماڵه‌ی “ئیسماعیل گرامی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ڕایانگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندان ناوبراویان داوه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و نێگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییهن.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “ئیسماعیل“، ناوبراو له به‌ندی ٧ی زیندانی ئێڤین به‌ندكرابوو به‌ڵام ڕۆژی دووشه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی دا ڕایگه‌یاندووه كه بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج گوازراوه‌ته‌وه. “ژاله ڕووحزاد” هاوسه‌ری ئه‌و چالاكه كرێكاریه ده‌ڵێت: له دوایین په‌یوه‌ندی تهلهفوونی دا “ئیسماعیل” وتوویه‌تی كه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و ماوه‌ی دوو ڕۆژه هیچ زانیارییه‌كیان له سه‌ر چاره‌نووسی نییه و وێڕای سه‌ردانیان بۆ به‌ندیخانی ڕه‌جایی شار، هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه.