له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٠ هاووڵاتی له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، مه‌حموود ئاباد، مه‌شهه‌د و زاهیدان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “میلاد عه‌له‌وی”، هونه‌رمه‌ندێكی شانۆگه‌ری به‌ناوی “فاتمه حه‌بیبی”، شارۆمه‌ندێكی به‌هایی به‌ناوی “نه‌كیسا حاجی پور” له شاری مه‌شهه‌د، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “شیوا جه‌وادی” خه‌ڵكی پاكده‌شتی كه‌ره‌ج، لاوێكی خوێندكار به‌ناوی “كامیار تاهیری” خه‌ڵكی مه‌حموود ئاباد”ی مازه‌نده‌ران، لاوێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “مونا عه‌بدی”، سێ مێرمنداڵی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوه‌كانی “بسم الله به‌راهوویی”، “ئیسماعیل و ئیبراهیم سه‌رگوڵزایی” و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شهریار به‌ناوی “حسێن میرزایی” له‌لاین ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.