به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “نازیلا مه‌عرووفیان” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری تاران، بۆ زیندانی ئێڤین گوازراوه‌ته‌وه و چاره‌نووسی دۆسیه‌كه‌ی ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نازیلا” له تاران خوێندكاری زانكۆ بووه و هاوكات له ڕۆژنامه‌یه‌كیشدا كاری ده‌كرد و هه‌مان كه‌سه كه وتوووێژی له‌گه‌ڵ باوكی “مه‌هسا ئه‌مینی” دا كردبوو و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وتوووێژه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه درا و به‌دوای كۆتایی هاتنی قۆ‌ناغه‌كانی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی زیندانی ئێڤین كراوه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه، “نازیلا” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه له دۆخێكی خراپ دایه و پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه.