بە تێپەڕبوونی ۵۰ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی چوار چالاکی سیاسی به‌ناوه‌كانی “پژمان فاتحی“، “موحسین مه‌زڵووم“، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “وه‌فا ئازه‌ربار” لەلایەن ناوەندە ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه، هێشتا چارەنووسیان نادیارە و هیچ زانیارییەک له‌سه‌ر ته‌ندرووستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
وەزارەتی تیرۆریستی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئه‌مساڵ، سه‌ره‌ڕای دەستبەسەرکرانی ئەو چوار چالاكه سیاسیه، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا به پێی ڕه‌واڵی هه‌میشه‌یی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سناریۆسازی كرد بۆیان و تاوانباریانی كرد به هه‌وڵدان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی. به‌ڵام پاش ٥٠ ڕۆژ له كاتی به‌ندكرانیان چاره‌نووسیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه و وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان، هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر باروودۆخیان وه‌رنه‌گرتووه.