ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی مانگی خاکەلێوە، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئەسعەد سەیدانی فەرد“، “بەهلوول سەیدانی فەرد” و “بارزان میهەنی” خەڵکی گوندی “باوان“ی سەر بە ناوچهی مەرگەوەری ورمێ، لە نیوەڕۆی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوەوە، لە بەفر و بۆرانگهردهنهی“بنار” بێسەرو شوێن بوون، پاش تێپەڕینی ٧٨ ڕۆژ هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، سەرلە بەیانی ئەوڕۆ گرووپێک لە خهلكی خۆبهخش بەرەو بەرزاییەکانی “بنار“وەڕێکەوتوون و بە بێ دۆزینەوەی هیچ ئاسەوارێک لەو سێ ون بووە گەڕاونەتەوە.جێی بیرهێنانەوەیە کە، هیچ ناوهندێكی دهوڵهتی بۆ دۆزینەوەی ئەم کۆڵبەرانە یارمەتی خەڵکیان نەداوە.