١٣ په‌نابه‌ری ئێرانی كه به‌نیازبوون له ڕێگه‌ی بلاڕووسه‌وه خۆیان بگه‌یننه ئاڵمان، چاره‌نووسیان نادیاره، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه پێشتر هه‌واڵی باروودۆخی خراپی ژیان، برسیه‌تی وتینوویه‌تیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرابووه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “ئیسنا” ئه‌و ١٣ كه‌سه له سنووره‌كانی نێوان بلاڕووس و لیتوانی له لایه‌ن پۆلیسی لیتوانیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون به‌ڵام ئه‌و ئیدیعایه له لایه‌ن هیچ سه‌رچاوه‌یێكه‌وه پشت ڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه. هه‌واڵنێری “ئیسنا” پێشتر له زاری “سه‌عید خه‌تیب زاده”وه ڕایگه‌یاندبوو كه سفاره‌تی ئێران له بلاڕووس هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته گڕ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ ئێران. به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی جیدی له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ یارمه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه هه‌ڵنه‌گیراوه و ئیستاش چاره‌نووسیان نادیاره.