“ئانتونی بلانكێر” ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنانووسان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، نیگه‌رانی خۆی له سه‌ر ناڕوونی چاره‌نووسی چوار ڕووژنامه‌نووسی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین به‌تایه‌بت پاش ڕووداوه‌كانی چه‌ند شه‌وی ڕابردووی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، چاره‌نووسی چوار ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین به‌ناوه‌كانی “ڕوحۆڵڵا نه‌خه‌عی“، “عه‌لیڕه‌زا جه‌باری دارستانی“، “ئه‌حمه‌د ڕه‌زا حه‌له‌بی ساز” و “فه‌رشید قوربانپوور” پاش ڕووداوی ئاگرگرتنی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه نادیاره و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌بووه. “ئانتونی بلانكێر” وێڕای ده‌ربڕینی نێگه‌رانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منییه‌تی ڕژیم به به‌رپرسیار ده‌زانێت و هوشداری ده‌دات له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆژنامه‌نووسانی به‌ندكراو و ڕایده‌گه‌ینێت كه ڕێژه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ ٤١ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا چاره‌نووسی به‌ندكراوی سیاسی “ئاره‌ش سادقی” پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ناڕوونه و نێگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.