کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستی “موتەلیب ئەحمەدیان” له‌ زیندانی ئێڤین

ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستی موتەلیب ئەحمەدیان له‌ زیندانی ئێڤین

“موتەلیب ئەحمەدیان”، بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی بانە، تووشی چەند نەخۆشییه‌ و به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ناوبراویان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌.

“موتەلیب ئەحمەدیان” ساڵی ٨٨ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ٢٣٠ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی به‌ سه‌ختی ئەشکەنجە درا‌ و له‌ كۆتاییدا بە تۆمەتی “موحاڕبە لە ڕێگەی ئەندامەتی له‌ کۆمەڵە” سزای ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ناوبراو لە دوو دۆسیەی دیکەدا بە تۆمەتی “بەزاندنی نایاسایی سنوور به‌ یه‌ك ساڵ زیندان و جه‌ریمه‌ی نه‌خدی مه‌حكووم و بە تۆمەتی “هاوكاری لە کوشتن” سزای ٩ ساڵ بەندکران و په‌رداختی ٢٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی به‌سه‌ر سه‌پا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ له‌ زیندان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و چه‌ند نه‌خۆشی دیكه‌ی سه‌خت بووه‌ و به‌هۆی بێبه‌شبوون له‌ ده‌رمان، دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ له‌ خراپ بوون دایه‌.