ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دۆخی ته‌ندرووستی “محه‌ممه‌د شه‌ریفی مۆقده‌م، ڕه‌زا ئێنتساری، ئه‌حمه‌د ئیرانی خواه، مۆرتێزا كه‌نگه‌رلوو و سینا ئێنتساری” له‌زیندانی تاران و “شه‌هرام مۆقه‌ده‌سی” له زیندانی برووجێرد به‌دوای مانگرتن له‌خورادن تێكچووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “محه‌ممه‌د شه‌ریفی مۆقه‌ده‌م، ڕه‌زا ئێنتساری، ئه‌حمه‌د ئیرانی خواه، مۆرتێزا كه‌نگه‌رلوو” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز به‌دوای ناجێگیربوونی دۆخۆی ته‌ندرووسیان، گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فیرووزئابادی شاری ڕه‌ی. شایانی باسه، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه به‌دوای ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌كردنی پزیشكی ئه‌م چوار كه‌سه، گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی تاران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ٧١ ده‌روێشی گۆنابادی وێڕای چه‌ندین كه‌سی دیكه له ده‌روێشه گۆنابادییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری ده‌روێشه‌كان و خۆبواردنی “نوور عه‌لی تابه‌نده” له خواردن و چاره‌سه‌ری پزیشكی، ده‌ستیاندابووه مانگرتن له خواردن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ئێستادا ١٤ كه‌س له زیندان مانیان له خواردن گرتووه كه دۆخی ته‌ندرووستی سه‌رجه‌م ئه‌م كه‌سانه ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.