“فه‌ردین مه‌ریوانی” كۆڵبه‌ری مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی مه‌ریوان، كه له‌كاتی كۆڵبه‌ری له سنووی ئه‌و شاره قاچی فیشه‌كی به‌ركه‌وتبوو، دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “فه‌ردین مه‌ریوانی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی خزه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له نزیكی “ساوجی” و “مێرگه‌درێژ”ی مه‌ریوان به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم قاچێكی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. ئێستا پاش سێ مانگ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه، دۆخی ته‌ندرووستی فه‌ردین باش نییه و ئه‌گه‌ری هه‌یه قاچی ببڕنه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆڵبه‌رنیووز ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر بڕینه‌وه‌ی قاچی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “جه‌وهه‌ر مورادی” بڵاو كردبوو.