به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، قوتابییه‌كی كچ به‌ناوی “ئه‌سرا عه‌باس نژاد” كه به گازی شیمیایی له مه‌دره‌سه ژاراوی كرابوو باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌سرا عه‌باس نژاد” قوتابی ده‌بیرستانی “په‌روین ئێعتسامی” شاری دیوانده‌ره‌یه و له ڕێكه‌وتی دووشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌گازی شیمیایی ژاراویكرابوو و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه. شایانی باسه كه ماوه‌ی سێ مانگه هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر قوتابخانه و زانكۆكان درێژه‌ی هه‌یه و له‌و ماوه‌یه‌دا چوار قوتابی به‌ناوه‌كانی “ڕۆهام شاوه‌یسی”، كارین عه‌له‌مداری”، فاتمه ڕه‌زایی” و “ساناز جه‌مشیدی” گیانیان له‌ده‌ست داوه.