ڕۆژی شه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی خراپی شۆینی به‌ندكرانی “عه‌باس واحدیان شاهروودی” و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی، باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌باس واحدیان شاهروودی” به‌ندكراوی سیاسی و چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی مه‌شهه‌د كه پێشتر هاوڕێ له‌گه‌ڵ ١٤ چالاكی سیاسی دیكه به هۆی واژۆكردنی به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی له ده‌سه‌ڵات، به ٢٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی خراپێ دۆخی ته‌ندرووستی و بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان، گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.