به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “موته‌لب ئه‌حمه‌دیان” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و ڕاگیراو له زیندانی ئێڤێن پاش ١٣ ساڵ ئه‌زیه‌ت و ئازاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده بووه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی تاران كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “موته‌لب ئه‌حمه‌دیان” ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵه” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٣٠ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه له به‌ندی تاكه‌كه‌سی، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٣٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوورخستنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی میناب مه‌حكووم كرا. ناوبراو له ماوه‌ی ١٢ ساڵ به‌ندكرانی دا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه ئه‌منیه‌كان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و فه‌له‌جی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی بووه. له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له زیندانیانی گه‌وهه‌رده‌شت بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران. ڕۆژی ١٥ی گولاوێژ به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی تاران نێردا به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێر وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی گه‌ڕێندرایه‌وه زیندانی ئێڤین.