به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “سیروان محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سیروان محه‌ممه‌دی” له ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه به‌جۆرێك كه لوت، قه‌فه‌سه‌ی سینه و گوێی شكاوه و ئێستا له دۆخێكی خراپدایه. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت.