کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

نابێ چاوه‌ڕوانی ئاكامی كێشه‌ی نێوان كۆماری ئیسلامی و ئه‌مریكا بین و هیچ هه‌وڵێك نه‌ده‌ین

iran usa wall radis

iran usa wall radis

حهفتهیهك لههێرش بۆ سهر دامهزراوهنهوتییهكانی عهرهبستانی سعوودی لهدوو خاڵی باكووری ئهم وڵاتهتێپهڕ بووه‌. بهپێی بهرئاوردهكان، بههۆی ئهم هێرشهوهنیوهی بهرههمهێنانی  نهوتی عهرهبستان ڕاگیراوهو دامهزراوهیبهرههمهێنان و ههناردهی نهوتی شیركهتیئارامكۆواتهبههێزترین شیركهتی نهوتی جیهان، خهساری جیدی بینیوه‌. ههروهها ئهم هێرشهدهستبهجێ كاریگهریهكی بهرچاوی لهسهر بههای نهوت لهبازارهكانی جیهان دانا. ئهگهرچی حوسیهكانی یهمهن، بهرپرسایهتیی ئهم هێرشیان گرتووهتهئهستۆ و ڕایانگهیاندووهكهئهم ئۆپراسیۆنهیان بهفڕینی هاوكاتی ١٠ پههباد ئهنجام داوه، بهڵام كاربهدهستانی عهرهبستانی سعوودی و ئهمریكا دهڵێن كهئهم هێرشهلهلایهن كۆماری ئیسلامی و لهخاكی ئێرانهوهئهنجام دراوه‌.

ڕۆژی ههینی ٢٩ی خهرمانان، كاربهدهستانی وهزارهتی بهرگری ئهمریكا لهدانیشتنێكدا لهگهڵ دۆناڵد ترامپ، لهوڵام بهم هێرشه، بژاردهی نیزامیان لهدژی ئێران هێنایهگۆڕێ. میدیاكانی ئهمریكا  لهسهر زاری سهرچاوهدهوڵهتیهكان ڕایانگهیاندووهكهلهدانیشتنی شورای ئهمنیهتی نهتهوهیی ئهمریكا كهلهكۆشكی سپی بهڕێوهچووه، كاربهدهستانی نیزامی ویلایهتهیهكگرتووهكانی ئهمریكا، بژاردهی نیزامیی جۆراوجۆر لهوانهلیستێكیان لهئامانجهكانی ناو خاكی ئێران بۆ هێرشی ئاسمانی داوهتهسهرۆك كۆماری ئهم وڵاته‌. بهدوای ئهم ڕووداوه،ئانتۆنیۆ گوتێریشسكرتێری گشتیی نهتهوهیهكگرتووهكان ڕایگهیاند كهشارهزایان و پسپۆرانی ئهم ڕێكخراوهبۆ لێكۆڵینهوهلههێرشی سهر دامهزاروهنهوتیهكانی عهرهبستان، ڕهوانهی ئهم وڵاتهكراون. لهم نێوهدا كۆماری ئیسلامیش ڕهتی كردووهتهوهكهئهم هێرشهلهلایهن ئێرانهوهئهنجام درابێت.

ڕاستیهكهی ههرچیهك بێت، ههموو بهڵگهكان باس لهتوندبوونهوهی ناكۆكی لهناوچهكهدا دهكهن. ‌دوای ئهم هێرشه، قهیرانی پهیوهندی نێوان ئهمریكا و كۆماری ئیسلامی چووهتهقۆناخێكی نوێوه‌. گرینگی نیزامی ئهم هێرشهو ئهوهیكهنهیتووانیوهدیفاعی دژهمووشهكیی عهرهبستانی سعوودی لهبهرابهر هێرشهكهدا كارێك بكات و ئهو خهسارهی لێیكهوتووهتهوه، لهگهڵ ڕووداوهكانی هاوشێوهی لهیهك دوو مانگی ڕابردوودا، بهرئاورد ناكرێ. بههۆی ئهم هێرشهوهشیركهتی نهوتیی ئارامكۆ بهملیارد دوڵار زیانی بهركهوتووه‌. ههر وهك دهزانین، نزیك بهیهك چوارهمی سهرجهم بهرههمهنهوتیهكان و ٦٤ لهسهدی گازی جیهان لهناوچهنهوتیهكانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستهوهدابین دهكرێت. كهوابوو لهبووار ستراتێژیكهوه، دوورنهمای ڕاوهستانی بهرههمهێنان و ههناردهی نهوت لهم ناوچهیهبۆ سهرمایهی جیهانی بووهتهخهونێكی زۆر ناخۆش و ئهم ڕاستیهش گرینگی هێرشهكهزیاتر دهكاتهوه‌.

سهبارهت بهچۆنیهتی ئهم ڕووداوهچهند سێناریۆ دهتوانێ لهئارا دابێت:

سێنایۆی یهكهم، ئهم هێرشهلهخاكی ئێرانهوهڕووی دابێت و هۆكارهكهی سپای پاسداران و بهڕهزایهتی خامهنهیی بووبێت. ئهگهر ئهم سێناریۆیهقهبووڵ بكهین ئهو كات یهكێك لهم دوو ئامانجهپهیڕهو كراون: یهكهم، بهربهست دانان لهسهر ڕێگای ههر چهشنهوتووێژێك لهگهڵ ئهمریكا. لهڕابردووشدا لایهنهكانی ڕژیم ههركات ویستوویانهڕهوتی ئاسایی بوونهوهیپهیوهندی لهگهڵ دهوڵهتانی ڕۆژئاوا تێك بدهن، كردهوهیهكی تیرۆریستیان لهگۆشهو كهناری جیهان ئهنجام داوهو لهم ڕێگهوهكاری سازشتی لایهنی بهرامبهریان دژوار كردووهیان بهتهواوی تێكیانداوه‌. دووههم، نیشاندانی توانای نیزامی كۆماری ئیسلامی لهزهربهلێدان لهبهرژهوهندییهگرینگهكانی ئهمریكا لهناوچهكهو دواتر ڕۆیشتن بۆ سهر مێزی وتووێژ لهپێكهیهكی بههێزترهوهو یان بهمهبهستی ڕێگا خۆشكردن بۆ پاشهكشهیهكی ئابڕوومهندانه‌! لهبیرمانهكهپێشتریش كۆماری ئیسلامی ههڕهشهی كردبوو كهئهگهر قهرار بێت نهوتی ئێران ههناردهنهكرێت، لایهنهكانی دیكهش نابێ بتووانن نهوتی خۆیان ههناردهبكهن. كهوابوو ئامانجی دووههم لهڕاستی نزیكتره‌.

سێناریۆی دووههمیش ئهوهیهكهئهم هێرشهكاری دهوڵهتی ئهمریكا بووبێت. ئهگهر وابێت، ئهم ههوڵهبهمهبهستی ڕاكێشانی كۆماری ئیسلامی بۆ سهر مێزی وتووێژ ئهنجام دراوه‌. لهههمان كاتیشدا فرۆشتنی دامهزراوهی پێشكهوتووتر بهعهرهبستانی سعوودی دهتوانێ مهبهستی دووههمی ئهمریكا بووبێ. ئهگهرچی ئهگهری ئهم سێناریۆیهكهمترهبهڵام بهلهبهرچاوگرتنی ئاڵۆزی باروودۆخی ناوچهكهنابێت بهتهواوی ڕهت كرێتهوه‌.

سێناریۆی سێههم، ههروهك بهڕهسمی ڕاگهیهندرا، هێرشهكهلهخاكی وڵاتی یهمهن و لهلایهن حوسیهكانهوهئهنجام دراوه‌. لهو جێگایهوهكههێرشێك بهو قهبارهو بهریناییهلهگهڵ توانای نیزامیی حوسیهكان یهك ناگرێتهوه، كهوابوو تهنانهت ئهگهر ئهم هێرشهلهخاكی یهمهنیشهوهبووبێت، دیسان دهستی كۆماری ئیسلامی تێدابووهو ناتووانێ جگهلهوهبێت.

بهڵام لهڕاستیدا هیچ كام لهو ئهگهرانهی كهباس كران، نابێتههۆی باشتر كردنی باروودۆخی كۆماری ئیسلامی لهكێشمهكێشهكانی لهگهڵ ئهمرێكا. ههرچی بێت كۆماری ئیسلامی دۆڕاوی ئهو ماجهرایهیه‌. ڕژیمی ئیسلامی لهئهگهری  شهڕدا نهتوانای بهرهنگاربوونهوهی نیزامی لهگهڵ تێكنۆلۆژیی پێشكهوتووی ئهمرێكا ههیهو نهلهبووار ئابووریشهوهدهتووانێ بۆ درێژماوهلهبهرامبهر گوشارهكانی ئهمرێكادا خۆڕاگرێ. كۆتایی ئهم ڕووداوه  شهڕ بێ یان سازشت، ئهگهر ڕووداوهكان بهپێی پیلانی ئهمرێكا یان كۆماری ئیسلامی بڕواتهپێش، هیچ ئاكامێكی جگهلهدژوارتر كردنی باروودۆخ و بژێوی زۆرینهی خهڵكی ئێران و نهمانی ئهمنیهتی كۆمهڵایهتیی لێناكهوێتهوه‌. كهوابوو دهست لهسهر دهست دانان و تهماشاچی بوون لهم كێشمهكێشهدا، بهڕاستی خزمهت بهدرێژهی دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران دهكات.