بە پێی ڕاپۆرتەکان “مەلا عەبدۆلغەنی بەرادەر” یەکێک لە دامەزرێنەرانی تاڵیبان کە لە ئێستادا بە کەسی ژمارە دووی ئەو ڕێکخراوە هەژمار دەکرێت ، ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی بە سەردانێکی کوت و پڕ چووەتە شاری کابۆل و ئامانج لە سەردانەکەی “مەلا بەرادەر” وتووێژ لە گەڵ ڕێبەرانی جیهادی و سیاسەتمەدارانە ، بە مەبەستی پێکهێنانی دەوڵەتێکی هەمە لایەنەیە .
شایانی باسە “عەبدۆلغەنی بەرادەر” لە ساڵی ٢٠١٠ دا لە وڵاتی پاکستان دەستبەسەر دەکرێت و دوای هەشت ساڵ بە گوشاری ئامریکا لە زیندان ئازاد دەبێت و پاشان لە شاری دەوحە پایتەختی وڵاتی قەتەر نیشتەجێ دەبێت ، لە دەوحە دەبێتە بەرپرسی نوێنەرایەتی تاڵیبان و لە دانووستادندنەکانی ئەم دواییەی ئامریکا و وەک نوێنەری تاڵیبان ڕۆڵی دەبێت کە لە ئاکام دا وەک نوێنەری تاڵیبان ڕێکەوتنی فوریەی ساڵی ٢٠٢٠ی لە گەڵ ئامریکا واژۆ دەکات . “مەلا بەرادەر” چەن ڕۆژ دوای داگیرکردنی شاری کابۆل لە قەتەر دێتەوە بۆ قەندەهار و لە ئێستادا سەرپەرەشتی پێکهێنانی دەوڵەتی تاڵیبان دەکات .