کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

مەرگ وژیانی کۆڵبەری

یکشنبه – ۲۹ مهر – ۱۳۹۷ , 21 – 10 – 2018

 

لەوچاخی بیست ویەکەما
ئەوەی تەمی ژانی ژینە
دیاردەیەکی زۆرنامۆیە
مەرگەساتی هاوپەرژینە
لەوهۆنراوەی ئەووەرزەدا
کەپاییزەوگەڵاڕێزان
سووری وزەردی بوونەڕوانگەی
چۆن هه ڵکردن بەمەرگ وژان
توێژینەوەی تڕاژدییای
کەسێک کەیونسی ناوە
دڵی کردم بەگۆمی خوێن
لەوشەوەزەنگەی پێدراوە
ئەوڕەنجدەرە ئازارچێژە
هەردووک قاچی لەدەستداوە
بۆژیانێکی نەمرنەژی
مەرگی کۆڵبەری پێبڕاوە
سی ودووساڵی ڕەبەقە
دەستەویەخەی مەرگ ومیرە
بۆبژیوی بنەماڵەی
بەوژینەتاڵە، ئەسیرە
هوی لەدەستدانی دووقاچی
لەگەڵ، مەرگی خوشک وبراکەی
هاتەریبی، دەردوژانن
بۆکوژانەوەی چراکەی
دەڵێ، چرای ژینم هەرچەند
دەمێکە، کەوتۆتە کزی
بەڵام هیوام گەلێک بەرزە
بۆچۆن ژینم بەسەربەرزی
لەدڕێژەی وتووێژێکدا
کەلەگەڵیا هاتەگۆڕێ
کەخاوەن دووبارهەلگرە
بێزاربوونی هەڵدەچۆڕێ
لەوڕژیمە، تاوانبارەی
ئەڕۆژڕەشییەی کۆڵبەرانی
کەئەو، ژینەپڕمێنەتەی
ئەوان، بەتاوان دەزانی
کۆڵبەران لەبۆمانەوە
ئەوڕێگاتوش وئاستەمە
دەکەنە ، ئاڵقەی بژیویان
کەچەرمەسەری وماتەمە
چارەیەکی تریان نیەو
کەوتونە، ناوئەوپێچاڵە
کۆنەپەرستانی مێژوون
خوڵقێنەربۆو، ژینەتاڵە
هەمووسنووری کوردستانی ڕۆژهەڵات
بۆکۆڵبەرانی میلیونی ئەوناوەندە
بۆتەماکەی کوێرەوە ری بێ هەژمارو
تڕاژدییای کەهەرڕۆژە، مەرگەساتی تێدابەندە
ڕۆژێک نیە، شەوێک نیە
لەوسنوورە مێنتڕێژە
کۆڵبەرلەبۆپاروەنانێکی بژیوی
بێ پسانەوە ئاڕەق ڕێژوخەفەت چێژە
نان ها، لەقورگی ماردایەو
کۆڵبەرانیش بۆبژیوومانەوەیان
خۆداوێنەناوئەودەریاپڕنەهەنگە
ئاسۆیەکی دیکەنیەبۆمان وحەسانەوە یان
هۆکاروانی کۆڵبەرانی ژیان دەرزی ئاژینکراوی
ژیرڕژیمی کۆنەپەرستی ئیسلامی لەئێرانا
چییە دەتوانێ ئاڵوگۆڕبۆباشبژییەتی پێکبێنێ
بیرکەنەوەویەکانگیربن لەگەڵ بزوتنەوەکانالەئێران لەکوردستانا
هەرکاتێک ئەوقۆناخەتان بەکردەوەهێناکایە
زام وژانی ئازارەکانی کۆڵبەریش کۆتایی دێت
ڕۆژانی پڕلەئازادی ویەکسانی ژین دێتەئاراو
دەسڕێتەوە ژینی پڕلەمێنتباری و سەربەستی دێت
یوتەبوری ژاکاو ١١|١٠|٢٠١٨

بابەتی پەیوەندیدار

لە دایک بوونی چاڕلی چاپڵین: پێداچوونەوەی “دیکتاتۆری گەورە”

“گیرۆدەیی” نەخۆشییەکی درێژخایەن و جیهانی!

کارگەیەک بە بێ خاوەنکار: ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری کرێکاران لە ئەرژەنتین

لاوێن ئەمانی

کورد و نەورۆز و زامی ساڕێژ نەبۆوەی نەتەوەیەک و پێویستی هەستانەوە و خەباتی شۆڕشگێرانە و رزگاریخۆازانە گەلی کورد

ئه‌یووب ده‌باغیان

له یادی پۆله هەڵۆکەی گوردانی شوان

حەسەن رەحمان پەناە

مناڵ هاوسەری دیاردەیەکی دزێو و جنایەتکارانەی روو لە گەشەی ئێران و کۆمەڵگا دۆاکەوتوو و مەزهەبیەکان

ئه‌یووب ده‌باغیان