حهفتهی ڕابردوو، “موحسین عەلیزادە”، هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجاڕ، دوای ئازادبوونی لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی تاران، بە شێوەی گوماناوی لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا.
“موحسین عەلیزادە” مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزهكانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری تاران دەستبەسەر و پاش ١٥ ڕۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بهپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیهكان، ناوبراو پێشتر به هۆی چالاکییەكانی دژبه کۆماری ئیسلامی، چەند جارێك بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و هەڕەشەی لێكرابوو.