کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مەراسمی بەخاکسپاردنی  هونەرمەندی هەورامان “جەمیل ئەحمەدی” له‌ نه‌وسوود

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌شه‌مه‌، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامان، كاك “جه‌میل ئه‌حمه‌دی” به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ شارستانی نه‌سوود به‌ڕێوه‌ چوو.

“جەمیل ئەحمەدی” ناسراو بە “جەمیل هه‌ورامی” یان “جەمیل نەوسوودی”، گۆرانیبێژی بەناوبانگی هه‌ورامان و وەستای وتنی سیاچەمانە‌ بوو. ناوبراو ساڵی 1946ی زاینی لە گوندی لهۆنی سەر بە ناوچەی هەورامان لە دایک بوو. مامۆستا جەمیل ساڵی 1966 دەستی بە کاری هونەری لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆری هەورامان کرد، ساڵی 1970 یەکەم کاسێتی خۆی لەگەڵ مامۆستا “عوسمان هەورامی” تۆمار کرد و لەگەڵ مامۆستایانی گەورەی دەیکە ناوچەی هەورامان وەک “حەمە حسێن کێمنەیی” و “سەباح هەورامی” دەستی بە چالاكی هونه‌ری کرد. بە داخەوە مامۆستا جەمیل نەوسوودی شەوی دووشه‌ممه‌ 13ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، کۆچی دوایی کرد و بۆ هەمیشە یادی لە دڵی کوردەواری بەجێهێشت. جێگای ئاماژه‌یه که کاک جه‌میل برای هاورێی گیانبه‌ختکردوی ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه هاورێ “مه‌حموود ئه‌حمه‌دی” ناسراو به “مه‌حموود هه‌ورامی” له گوردانی شاهۆ بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-