کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مەترسی لەسێدارەدانی هاوڵاتیەکی خەڵکی بۆکان لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو

مەترسی لەسێدارەدانی هاوڵاتیەکی خەڵکی بۆکان لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “مەتین خزری” مەترسی لەسێدارەدانەی لەسەرە، ناوبراو تا ئێستا نەیتوانیوە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە بەدەست بێنێت و لەم ڕۆژانەدایە کە حوکمی لەسێدارەدانی جێبەجێ بکرێت.

“مەتین خزری”، ساڵی  ٩٤ به تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی لە سێدارەدانی دەرچووە و لەو کاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان دەستبەسەرە. جێگای ئاماژەیە لەم دۆسییەدا هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “حوسێن ئەحمەدپوور” به تۆمەتی “یاریدەدر لە کوشتنی بەئەنقەست ” حوکمی ٢٨ ساڵ بەندکران بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە زیندانی ناوەندیی بۆکان دەستبەسەرە.