کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مەترسی دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی سیاسی لە وڵاتی سویس

مەترسی دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی سیاسی لە وڵاتی سویس 2

چالاکێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد بە ناویسەردار خزریتەمەن ٣٤ ساڵ هاوڕێ لەگەڵ ژن و دوو منداڵەکەی براونەتە کەمپێکی تایبەت بەو پەنابەرانەی کە دیپۆرت دەکرێنەوە و مەترسیی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانیان لە سەرە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دادگای فیدراڵی سویس ڕایگەیاندووە کە ناوبراو بڕیاری دەرکرانی لەو وڵاتە بۆ دەرکراوە و ئێستا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سویس دەژیت و بەمەبەستی دیپۆرتکرانەوەی بۆ ئێران پێویستە هاوکاری ناوەندە پەیوەندیدارەکان بکات. جێگای ئاماژەیە ناوبراو ماوەیەکی زۆر لە بەشی تەشکیلاتی نهێنی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ڕژیم لە ناوخۆی وڵات خەریکی چالاکی سیاسی بووە و لە دەرەوەی وڵاتیش بەشداری کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئەو حیزبە بووە، هه‌ر بۆیه‌ لە ئەگەری دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێران، ژیانی ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.