کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مەترسی جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتیی لە زیندانی ورمێ

مەترسی جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتیی لە زیندانی ورمێ

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بڕیارە کە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی ڕەشەممەی، سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانیجەعفەر ئیسماعیلی،عوسمان سەحراییوسەعید ئارمەت” کە ٣٣ ساڵە بێ مافی مرەخەسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراون، جێبەجێ بکرێت.

ئەم سێ هاووڵاتییە ١٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و بەبێ ئەوەی بەڵگەی سەلمێنراو بۆ سەپاندنی ئەو تاوانە هەبێت و تەنیا لە ڕێگەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ناسراو بەقەسامەحوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.
جێگای ئاماژەیە داواکاری گشتیی ورمێ بە بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییەی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر هەتا کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە نەتوانن لێ خۆش بوونی بنەماڵەی کوژراوەکە وەربگرن، ئەوا کاتژمێر ٤ی بەرەبەیان سزای سێدارەی ئەو سێ هاووڵاتییە جێبەجێ دەکرێت.