کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مەترسی تێکچوونی دۆخی تەندرووستی بەندکراوێکی شاری بانە

“فاتیح مەجیدی” هاووڵاتیی بەساڵاچوو و دەستبەسەرکراوی خەڵکی بانە نەخۆشی دڵی هەیە و دوای دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی بێبەش کراوە و تەندروستیی ناوبراو ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە کۆتایی حەفتەی ڕابردوو ٨ چالاکی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی بانەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کران کە “فاتیح مەجیدی” تەمەن ٦٤ ساڵ یەکێک لەو کەسانەیە کە دوای دەستبەسەر کرانی بۆ زیندانی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە “فاتیح مەجیدی” نەخۆشی دڵی هەیە و دڵی بە باتری ئیش دەکات و لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام لەژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕ بووە. بەم حاڵەشەوە لەو ڕۆژەوە کە دەستبەسەر کراوە لە دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی بێبەش کراوە و ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

برینداربوونی کۆڵبەرێکی لە سنووری نەوسوود

komalah

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

komalah

چالاکی هێزەکانی گەریلا لە دژی سەربازگەکانی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

komalah

بۆردوومان کردنی گوندەکانی شەهبا لە لایەن سوپای تورکیە و میلیشیاکانیه‌وه‌

komalah

دەستبەسەرکرانی ٧ هاوڵاتیی خەڵکی باشوری کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم

komalah

بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕینی موعەلیمانی زانکۆی هەڵەبجە

komalah