کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مەترسیی ڕادەستکردنەوەی بنەماڵەیەکی پەنابەری کورد لە تورکیاوه‌ بۆ ئێران

مەترسیی ڕادەستکردنەوەی بنەماڵەیەکی پەنابەری کورد لە تورکیاوه‌ بۆ

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی کۆچبەرانی تورکیا پەیوەندیی بە “ڕەحیم(شارام) ئێلیاسی”، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و “لەیلا ڕاوەند”، هاوژینی کردووە و ئاگاداریان کردوونەتەوە کە وەڵامی چاوپێکەوتنەکانیان بۆ وەرگرتنی پەنابەری دوای ١٠ ساڵ لەم وڵاتە، نەرێنییە و داخوازییەکەیان ڕەت کراوەتەوە.

“ڕەحیم ئەلیاسی” له‌و باره‌وه‌ ڕایگەیاند؛ ئەم وەڵامە نەرێنییە بەبێ هیچ هۆکارێکی لۆژیکی و یاسایی پێمان ڕایگەیەندراوە و تەنیا ١٠ ڕۆژ کات هەیە بۆ ئەوەی ناڕەزایەتیی یاسایی دەرببڕین. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەری ساڵی ٢٠٠٨، لە شاری مەلاردی سەر بە پارێزگای ئه‌لبورز دەستبەسەر و پاش ٦٠ ڕۆژ مانه‌وه‌ لە بەندی تاکەکەسیی گرتووخانه‌ی سپای پاسداران لە زیندانی ڕەجاییشار، لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شه‌هریار بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی”، سزای ١١ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ پاش شه‌ش ساڵ به‌ندكران له‌ زیندانه‌كانی ڕه‌جاییشار، ئێڤین و مه‌ریوان به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد و به‌هۆی گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئتلاعات له‌ ساڵی ٢٠١٤ی زاینی ناچار به‌ كۆچكرن بۆ وڵاتی توركیا بوو.