به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “زانیار عەزیزنەژاد”، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، مەترسیی دیپۆرتکردنەوە لە تورکیەی لەسەرە.
ئەم چالاکە سیاسی و میدیاییە چوار مانگ لەمەوبەر لە کوردستانی عێراقەوە بە دوای هەڕەشەی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی چووەتە تورکیە، بەڵام لە نزیک شاری ئێستانبول لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پاش به‌ندكران بۆ کەمپی دیپۆرتییه‌كانی “كوجالی” گواستراوەتەوە و فەرمانی دیپۆرتکردنەوەی دەرچووە. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه سیاسیه، ئه‌گه‌ر ڕاده‌ستی ئێران بكرێت ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه، ئه‌شكه‌نجه و سزای قورس ده‌بێته‌وه و داوای یارمه‌تی له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن گیانی ڕۆڵه‌كه‌یان بپارێزن.