چینی کرێکاری ئێران یەکێک لە دژوار ترین سهردهمهكانی ژیانی خۆی تێپهڕدهكات. زیاتر لە ٨ ملیۆن کرێکار بێکارن و بێکارسازی بەرینی زیاتریش لە ئاکامی داخرانی ناوەندەکانی کاردا لە ڕێدایە. نەبوونی ئەمنیەتی شوغڵی بۆتە یەکێک لە نیگەرانیە بەردەوامەکانی کرێکارانی شاغڵ و بنەماڵەکانیان. قەراردادی بە کۆمەڵ جێگای خۆی داوە بە قەرادادی ناسراو بە سپی ئیمزا. حەقدەستەکان زیاتر له سێ جار لە خوار هێڵی هەژاریەوەن و ئەم حەقدەستە کەمانەش لە کاتی خۆیدا نادرێن و کرێکاران ناچارن بۆ وەرگرتنی حەقدەستە تەوافوق لەسەر کراوەکانیش خەبات بکەن. زۆربەی کرێکاران لە هەبوونی مەسکەنی گونجاو بێ بهشن و بەشێکی زۆر لە داهاتەکانیان سەرفی کرێی ماڵە هەژارانەکەیان دەکرێت. چینی کرێکار بۆ بەرگرتن لە لەنێوچونی جەستەیی و دهرونی و بۆ دەرخستنی ئینسانیەتی خۆیان هیچ ڕێگایەکی نییە بێجگە لە خەبات لەدژی بارودۆخی زاڵ بەسەر ژیانیدا و ئەم خەباتەش بهردهوام لە ئارادایە.بەڵام بزوتنەوەی کرێکاری ئێران لەگەڵ ئهوهشدا كه بهربهرینه، پڕژوبڵاوە و خاوەنی ناوەندێکی ڕێکخەر و ڕێبەری نییە. لە ئاوا بارودۆخێکدا پرسیارێک دێتە بەردەم پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکاری کە وڵامێکی خێرای دەوێت. پرسیارەکە ئەوەیە کە لە بارودۆخی ئێستادا چلۆن و لە چ ڕێگایەکەوە دەکرێت خەباتی کرێکاران لە کورت ترین ماوەی مومکیندا لەم پڕژوبڵاویە ڕزگار بکرێت؟ واته بۆ کردنی خەباتە پڕژوبڵاەکان بە خەباتێکی سەرتاسەری و پێوەند دانی خەباتی کرێکاری کارخانەکان و ناوەندە جۆراو جۆرە کرێکاریەکان بە یەکەوە دەبێ چی بکرێت؟
وڵامی ئەم پرسیارە لە کورت ترین دەربڕیندا لە وردبونە لەسەر دوو محوەری خوارەوەدا دەبێ بدۆزرێتەوە:
یەکەم چەسپاندنی داخوازی و درووشمی سهرتاسهری و وهكوو یهك بە ئامانجی باشتر بوونی بارودۆخی ژیانیان. دووهەم پەرەدان بە پێوەندی هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی کرێکاری بەشە جۆراو جۆرەکانی بزوتنەوەی کرێکاری بەیەکەوە.
یهك بوونی داخوازییهكان و دروشمەکان هەنگاوی یەکەمی هەر جۆرە یەک بوونێکی خەباتکارانەیە. ئەم سادە ترین شکڵی وەحدەتە لە ڕێگای داواکاری و دروشمی وەک یەکەوە، ئیمکان بە هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی کرێکاری ئەدات تا رۆحیەی هاوپشتی و وشیاری چێنایەتی، تەشەکول پەزیری و باوەڕ بەخۆیی و بڕوا بە هێزی چێنایەتی کرێکار لەنێو کرێکاراندا بەرنە سەرێ. بۆ نمونە، ئێستا کە سەرجەم کرێکاران لەگەڵ گرفتی حەقدەستی لە خوار هێڵی هەژاریدا و دەرکران و بێکارسازی بەریندا بەرەو روون، دەبێ هەوڵ بدرێت تا لەم بوارەدا دروشمگەلێکی وەک یەک بچەسپێندرێن، داواکاری حەقدەستی گونجاو لەگەڵ نرخی تەوەڕومی ڕاستەقینە و دابین کردنی ژیانێکی ئینسانی و داخوازی بیمەی بێکاری، بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ دەرکرانەکان لە زومرەی داخوازی مێحوەریی ئەم دەورەیەن بۆ وەستانەوە لەدژی فەلاکەتێکی ئابووری کە لە ئارادایە. ناڕەزایەتی لە هەر کارخانەیەکدا بۆ ئەم داخوازیانە دەکرێ وەک داواکاریەکی گشتی و چێنایەتی بێته گۆرێ و سەرجەم کرێکاران بۆ دەخاڵەت لە دیاری کردنی چارەنووسی ئەم خەباتەدا و بۆ پشتیوانی و هاوپشتی لێی، بانگەواز بکرێن و بهێندرێنە مەیدان. ئەمە هەنگاوێکی بنەڕەتیە به ئاراستهی یەکخستنی خەباتی کرێکاری و ئیمکانی ئەوە ئەدات تا لەدەوری ئەم دروشمە وەک یەکانە، هێزی پڕژوبڵاوی کرێکاران کە هەرکامیان لە چوارچێوەی کارخانەیەکدا، سەرفی خەبات بۆ داواکاریەکی دیاری كران، لە ڕێگای دروشم و داواکاری وەک یەک بەکردەوە بکرێتە بەرەیەکی یەکگرتوی کرێکاری.
بەڵام هاو ئاڕاستە کردن، هاوئاهەنگی و هاوکاتی خەباتی کرێکاران لە بەشە جۆراو جۆرەکاندا و ڕاکێشانی لەکاتی خۆیدای هاوپشتی و پشتیوانی یەکە جۆراو جۆرەکان لە یەکتر، بەبێ پێوەندی نزیکی نێوان ڕێبەرانی کرێکاری و هەڵسوڕاوانی کرێکاری پێشڕەو و خەباتکار کە سەر ڕشتەی خەباتیان لە یەکە جۆراو جۆرەکاندا بە دەستەوەیە، ئیمکلان پەزیر نییە. لە غیابی ئەو تەشەکولە جەماوەریانەدا کە بتوانن خەباتی پڕژوبڵاوی کرێکاران یەکبخەنەوە و لە ئاستی سەرتاسەریدا ڕێبەری بکەن، ئەوە شەبەکەی ڕێبەران و هەڵسوراوانی کرێکارییە کە دەتوانێ تا ڕادەیەک ئەم کەلێنە پڕ بکاتەوە.
هەر لەم ئاستەدا کە ئێستا هەڵسوروان و پێشڕەوانی کرێکاری کە لەچەندین تەشەکولی سەربەخۆ لە دەوڵەت تێیدا کۆبونەتەوە و یان بە شێوەی تاک فەعالیەتی خۆیان درێژە پێئەدەن و لە یەکە و ڕشتە جۆراو جۆرەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری و لە شارە جۆراو جۆرەکاندا بە یەکەوە پێوەندیان هەیە، شاهیدی پێشڕەویەکی هیوابەخشین و پێوەندی ئەم هەڵسوڕاوانە خاڵێکی جێگای ئۆمیدی گرینگە لە خەباتی داهاتوی چینی کرێکاری ئێراندا. بەڵام ئەم ئەزمونە هێشتا بەرتەسکە و گشتگیر نەبۆتەوە. هیچ بەشێکی گرنگ لە ناوەندی کار و چەوسانەوەی کرێکاری نابێ لە بازنەی ئەم جۆرە پێوەندیانە بەدەر بێت. وەها پێوەندیەک دەتوانێ سەرەڕای ئەو جیاوازیانەی کە لە شێوەی کار و بۆچون و گرایشە سیاسیەکانی هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکاریدا بوونی هەیە، بە ئامانجی وڵامدانەوە بە نیازێکی خێرای خەباتی ئێستای چینی کرێکار لە ئێران بەدی بێت و پەرە بستێنێ. دامەزرانی پێوەندی دۆستانە و پتەو کردنی هاوڕێیەتی کرێکاری نێوان پێشڕەوانی بەشە جۆراو جۆرەکانی چینی کرێکار، خاڵێکی حەرەکەتی گرنگە بۆ هەڵێنانەوەی هەنگاوی دواتر لە بزوتنەوەی کرێکاریدا.
پێویستە کە ئەو تەشەکولە کرێکاریانەی کە لە ئارادان سەرەڕای ئەو ناکۆکی بۆچونانەی کە بە یەکەوە هەیانە، بە یەکێتی کرداری و هاوئاهەنگی و هاوکاریەکانی خۆیان، بازنەی پێوەندی ئێستایان بەرینتر بکەنەوە. هەست کردن بە پێویستی بەرەوپێش چوونی بزوتنەوەی کرێکاری لەم دوو مێحوەرە کلیدیەدا، خەباتی ئێستای کرێکاران بە کردەوە بە یەکەوە گرێ ئەدات و ڕێگا بۆ هەنگای دواتر لە بزوتنەوەی کرێکاریدا خۆش دەکات.