بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ئەمڕۆ هەینی 15ی رەشەممە رژیم لە ترسی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن، کەش و هەوای شاری سنەی ئەمنیەتی کردووە و ئاویەری ملیتاریزە کردوە. ئەم هەوڵە بە مەبەستی بەرگرتن لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن ئەنجام دراوە. ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری سنە، خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی رۆژی جیهانی ژن ئامادە کردبوو، بەڵام بەر لە ئامادە بوونیان لە کێوی ئاویەر سەرجەم ڕێگاکانی پارکی کودەک و تەواوی ئاویەر لە لایەن هێزە ئینتزامی و لباس شەخسیەکانەوە بەسترابوو وە هەر کۆبوونەوەیەک زیاتر لە دوو کەسی بوایە بەریان پێ دەگرت.