کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

میلیتاریزه‌ كردنی شاره‌كانی دێولان و دیوانده‌ره‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم شاره‌كانی دێولان و دیوانده‌ره‌یان به‌ ته‌واوه‌تی میلیتاریزه‌ كرد و خه‌ڵكی ئاسایی كه‌ له‌ شه‌قامه‌كاندا هاتووچۆیان ئه‌كرد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ دراوه‌نه‌ته‌ به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، به‌شێك له‌ برینداره‌كانی دێولان و دیوانده‌ره‌ كه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردبوو له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ته‌رمی ڕۆڵه‌ كوژراوه‌كانیان بنێژن و شه‌وانه‌ و به‌ نهێنی ته‌رمی كوژراوه‌كانیان له‌ شوێنێكی نادیاردا ناشتووه‌. هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ له‌شاری دیوانده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت، هێزه‌ئ ئه‌منییه‌كان شه‌وانه‌ ده‌ڕژێنه ناو ماڵی خه‌ڵك و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان، منداڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

رۆژنامەڤانێکی خه‌ڵكی بۆكان بە ١٥ مانگ بەندکردن سزادرا

-

شێرپەنجە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دووهەم هۆکاری سەرەکیی گیان لەدەستدانە

-

-

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

-

به‌یانیه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ فه‌هه‌رنگیانی بانه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ هاوكاره‌كانیان

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌ شاره‌كان سنه و زاهێدان

-