بە پێی زانیارییەکان دوابەدوای ناڕەزایەتی بەرینی جەماوەری لە هەندێک لە شارەکانی ئێران و بەردەوامی ئەو خۆپیشاندانانە بۆ ٢هەمین ڕۆژی بەردەوام، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی نارەزایەتییه‌كان، دۆخێکی ئەمنییەتی و نیزامی‌یان بەسەر شارەکانی ئێران و بە تایبەت کوردستاندا زاڵ كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشاندانی خەڵکی وه‌گیان هاتووی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو سەرەتا لە لایەن خوێندکارانی هەندێک لە زانكۆکانی تاران، کرمان، هەمەدان، بابول و ژماره‌یه‌كی دیكه له زانكۆكانی ئێران دەست پێ‌کرد و شەوی یەکەمی خۆپیشاندانەکان لە ماوەیکی کورت دا خەڵکی زۆربه‌ی شارەکانی ئێران له‌وانه، یەزد، هەمەدان، رەشت، ئیسفەهان، هەمەدان، تاران، كه‌ره‌ج، شیراز، گورگان، مه‌شهه‌د، كرماشان و سنه بە خۆپیشاندانەکان پەیوەست بوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی بەفرانبار، سەرەڕای فه‌زای ئەمنیەتی زاڵ بەسەر شەقام و کۆڵانی شارەکانی ئێران، كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی له زانكۆکانی “بەهشتی، خواجە نەسیری توسی، عەلامەی تەباتەبایی و ئەمیر کەبیری تاران و هه‌روه‌ها زانكۆی سەنعەتی ئیسفەهان و دەوڵەتی دامغان” بە درووشمی دژە ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چووه. بە پێی زانیارییەکان تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هێزە نیزامی و ئەمنییەکانی ڕژیم لە شارەکانی کوردستان بە زاڵکردنی فه‌زای ئەمنیەتی بە تایبەت لە شارەکانی سنە و مەریوان، هەوڵ بۆ پێش‌گرتن بە دەستپێکردنی ئەم ناڕەزایەتییانە دەدەن.