به پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری نه‌وسوود،سنووره‌كانی ئه‌و شاره‌یان به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كردووه و ڕێگه به هاتووچۆی كۆڵبه‌ران و خه‌ڵكی ئاسایی ناده‌ن.
به وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌و ناوچه‌یه به شێوه‌ی نایاسایی سه‌رقاڵی قاچاخی مه‌ڕوماڵاتن و هه‌نارده‌ی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه پێشتر به كۆڵبه‌رانیان ڕاگه‌یاندبوو كه به نیازن سنووره‌كان فه‌نسكێشی كه‌ن و هیچ كۆڵبه‌ر و كاسبكارێك بۆی نییه له‌و سنووره تێپه‌ڕێت.