به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به دانانی سه‌یته‌ره له‌سه‌ر جاده‌كان و شه‌قامی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، ده‌ستیان كردووه به ئازار و لێپرسینه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئارامیی و ئه‌منییه‌تیان لێ زه‌وت كردوون.
به وته‌ی هاووڵاتییان، هێزه‌كانی سپای پاسداران وێڕای ئازاری خه‌ڵك و سازكردنی دڵه‌ڕاوكێ له ناو خه‌ڵك دا، كه‌ره‌سته شه‌خسییه‌كانیان وه‌كوو له‌ب تاپ و مۆبایله‌كانیان كونتڕۆل ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی سپا و هه‌وانیرووزی ئه‌رته‌ش به‌رده‌وام به سه‌ر شاره‌كانی سه‌قز و بۆكان و سنه‌دا ئه‌سوورێنه‌وه.