کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كانی كوردستان له‌ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا

میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كانی كوردستان له‌ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی هێزێكی زۆری نیزامی ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی كوردستان كردووه‌ و ئاوی به‌ندئاوی چراغ وه‌یسی سه‌قزی به‌رداوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ گۆڕستانی ئایچی بگرێت.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، هێلێكۆپتره‌كانی ڕژیم به‌رده‌وام به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز و مهاباد دا ده‌سووڕێنه‌وه‌ و هێزێكی زۆری نیزامی له‌ شاره‌كانی دیكه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی مهاباد، سنه‌، بۆكان و سه‌قز كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی شاری سه‌قز، به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ گۆڕستانی ئایچی، ئاوی به‌ندئاوی چراغ وه‌یسی به‌رداوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌رپرسانی شاری سه‌قز له‌ چله‌ی ماته‌مینی ژینا ئه‌مینی دا جارێكی دیكه‌ ئاوی ئه‌و به‌ندئاوه‌یان به‌ردابوو.