کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كانی كوردستان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیان

میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كانی كوردستان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، چوار شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و مه‌ریوان به‌ ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ئه‌مینی، نه‌وید شه‌ریفی، فه‌رهاد قه‌مه‌ری، فوئاد مورادی و ماردین دێهقانی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی كوردستان دا زاڵ كردووه‌ و ده‌ستی داوه‌ته‌ ڕه‌شبگیری هاووڵاتیان. به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، هێلیكۆپته‌ره‌كانی ڕژیم به‌رده‌وام به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز، بۆكان و مهاباد دا ده‌سووڕێنه‌وه‌ و هێزێكی زۆری نیزامی له‌ شه‌قام و مه‌یدانه‌كان دا جێگیر كراون. هاوكات ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ڕفاندنی چالاكانی مه‌ده‌نی و ڕۆژی ڕابردوو پێنج كه‌س به‌ ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ئه‌مینی و نه‌وید شه‌ریفی خه‌ڵكی گوندی كانی سپی، فه‌رهاد قه‌مه‌ری خه‌ڵكی گوندی كوته‌ك، فوئاد مورادی خه‌ڵكی گوندی كێله‌كه‌وی سه‌ر به‌ شاری دیوانده‌ره‌ و ماردین دێهقانی، ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.