کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كانی كوردستان و داخستنی هێڵی ته‌له‌فوونی زیندانه‌كان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندان، شاری دێولان و سنه‌ به‌ ته‌واوی میلیتاریزه‌ كراوه‌ و هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شه‌قامه‌كان دا جێگیر كراون، هه‌روه‌ها هێڵی ته‌له‌فوونی زیندانه‌كانی مه‌ریوان و سنه‌ پچڕاون.

پاش له‌سێداره‌دانی “پژمان فاتحی”، “محەممەد فەرامەرزی”، “وەفا ئازەربار” و “موحسن مەزڵووم” له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له ‌به‌یانی دووشه‌ممه‌، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” ڕاگه‌یاندنێكیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ بڵاو كرده‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ و سنه‌ جێگیرا كران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان هێڵی ته‌له‌فوونی زیندانه‌كانی مه‌ریوان و سنه‌یان قه‌تع كرد تاكوو به‌ندكراوان نه‌توانن بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی زیندان پێوه‌ندی بگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگردانی پۆسته‌ری نوێنه‌رانی مه‌جلسی ڕژیم له‌ كوردستان و ئێران

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “كاوه‌ سه‌ڕاف” كاسبكاری گیانبه‌ختكردووی سه‌رده‌شت

-

بەیاننامەی لاوانی شۆڕشگێڕی جوانڕۆ بۆ بایکۆتی هەڵبژار‏دنی ڕژیم

-

برینداربوونی ١٩ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

-

بانگهێشتی “سوونیا شه‌ریفی” بۆ دادگای ئاودانان

-

ئاگرگرتنی بازاڕای تاناكۆرای هه‌ولێر و ژاراویبوونی ٢٠ كه‌س

-