به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان و پاش كاردانه‌وه‌ی توندی خه‌ڵك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر به چوونه‌كۆمای “مه‌هسا ئه‌مینی” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدانی هێزه‌كانی گه‌شتنی ئێرشادی تاران، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری له نێو شاره‌كاندا بڵاوه پێكرد.
به‌پێی دوایین زانیاری، دۆخی ته‌ندرووستی مه‌هسا ئه‌مینی، باش نییه و پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرا”ی تاران لێدانی زه‌ربه به سه‌ری مه‌هسایان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه دڵی به هێواشی لێده‌دات و گورچیله‌كانی له‌كار كه‌وتووه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا”، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ڕۆژی ڕابردوو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه و به‌ڵێنیان داوه كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ڕووداوه بكه‌ن، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی مه‌هسا به مه‌ئمووره‌كانی ڕژیمیان وتووه كه جێگه‌ی باوه‌ڕ نین و مه‌هساش ئه‌وه‌ڵین و دوایین كه‌س نییه كه ئه‌بێته قۆربانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی.